ئه‌گه‌رچی وه‌رزی ئه‌مساڵ بهكۆتانههاتووهو خولی سه‌رجه‌م وڵاتان راگیراوه، به‌ڵام قسه‌و باسی زۆر ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی یاریزانان ده‌كرێت بۆ میركاتۆی هاوینه
له‌مباریه‌وه رۆژنامه‌ی ئاسی مه‌دریدی دووپاتیكردۆته‌وه یانه‌ی شاهانه ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر فرۆشتنی هه‌ریه‌ك له لۆكا یۆڤیچ و خواستنی ئه‌سینسۆ بۆ وه‌رزی داهاتوو، به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌یه یانه‌ی مایۆركا ئاماده‌یی خۆی گه‌یاندۆته یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ به‌ده‌ست هێنانی تواناكانی ئه‌سینسۆ به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز
سه‌باره‌ت به‌یاریزان لۆكا یۆڤیچ به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه یانه‌ی ریال مه‌درید گلۆپی سه‌وزی بۆ یانه‌ی تۆتنهام ههلكردوه بۆ فرۆشتنی ئه‌م یاریزانه به‌یانه ئینگلیزیه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.