مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی تویته‌ر داوا ده‌كات هاووڵاتیان له ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تویته‌ری تایبه‌تی خۆی له په‌یامێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد مه‌ترسی ئه‌و په‌تایه زۆر به جدی وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆتان و خانه‌واده‌كانتان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پارێزراوبێت هه‌روه‌ها داوای له هاووڵاتیان كرد پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ بن .
سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، رێكاری پێویست له خاڵه سنوورییه‌كان و شوێنه جیاوازه‌كان گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه،پێویسته هاوكاری تیمه‌كانی ته‌ندروستی و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منیه‌كان بن .
دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
کوردستانییانی خۆشەویست داواتا لێدەکەم مەترسی پەتای ئەم ڤایرۆسە زۆر بەجیدی وەربگرن، بۆ ئەوەی ژیانی خۆتان و خانەوادەکانتان ئازیزەکانتان و هەموو کوردستان سەلامەت بێت، داواکارم لێتان کە پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بن. ئەو بەڕێزانە لە پزیشک و فەرمانبەر و پۆلیس و ئاسایش و هەموو ئەوانەی لە خەتی پێشەوەن و خزمەت دەکەن بۆ ئەوەی ئێوە سەلامەت بن، داواکارم لێتان ئێوەش هاوکارییان بکەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین رێکاری گرتووەتەبەر لە خاڵە سنوورییەکان و لەنێو خودی کوردستان، بۆ ئەوەی ئێوە زیاتر پارێزراوبن.
قەدەخەی هاتووچۆ تاوەکو 01-04 درێژکراوەتەوە و داواکارم لە ماڵەکانتان بمێننەوە و پەیوەندییەکانتان سنووردار بکەن. تکاتان لێدەکەم سەرپێچی ئەو رێنماییانە نەکەن، چونکە نەک تەنیا ژیانی خۆتان ژیانی هەموو ئازیزان و خەڵکی کوردستانیش دەخەنە مەترسییەوە.
هیوادارم بەیەکەوە بتوانین رووبەڕووی ئەم پەتایە بووەستینەوە و نەهێڵین بڵاوببێتەوە، هاوکاری ئێوە و بە پشتیوانی ئێوە دەتوانێت رێگە لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە بگرێت.
پشت بەخوا هەموومان بەیەکەوە دەتوانین رووبەڕووی ئەم پەتایە ببینەوە. هیوادارم هەمووتان سەلامەت بن و کوردستانیش سەلامەت بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.