ئاژانسی "رۆیتەر" بلاوى كردهوه، ئینی ئەرکسن سورید، وەزیری دەرەوەی نەرویج لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دوشەممە بڵاویکردەوە، "بەسەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتوەکان سندوقێکیی کۆمەکی جیهانی دروستدەکرێت، بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له جیهاندا".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە دروستکردنی ئەو سندوقە هاوکاریکردنی ئەو وڵاتانەیە کە سیستەمی تەندروستی لاوازیان هەیە، هەروەها بۆ بەرەنگاربونەوەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە واچاوەڕواندەکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە بکێشێت.
وتیشی، لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەفەرمی دروستکردنی ئەو سندوقە جیهانییە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە رادەگەیەنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.