بەهۆی تێكچونی دۆخی تەندروستی بەشێك لە دانیشتوانی گوندى سێبیران و بڕیاری كەرەنتینكردنی سەرجەم دانیشتوانەكەی، لەبڕیارێكی بەپەلەدا پارێزگاری هەولێر بریاریدا بنكەیەكی تەندروستی لە گوندی سێبیران بكرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەك هات، كە تیایدا ژمارەیەك هاوڵاتی سێبیران گردبونەوە و باسیان لە خراپی دۆخی تەندروستی هەندێك لە كەسوكاریان كرد، هه‌ربۆیه بریاردرا بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌و گونده بكرێته‌وه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنى و ئه‌مرۆ چه‌ند حاله‌تى تووشبوون له ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌و گونده توماركراوه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش بریارى دا خه‌لكى گوندى سێبیران كه‌ره‌نتینه بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.