Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 04:15

که‌سێک ویستى به‌ پاره‌  29 عه‌ره‌ب به‌ قاچاغ  بهێنێته‌ هه‌ولێر

خۆى و ئۆتۆمبێلەکەی و 29 کەسەکە تەسلیم بەئاسایشی هەولێر کران
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگه‌یاند" بەیانی ئەمرۆ لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی پۆلیس و هاتوچۆی هەولێر لەیەکێک لەخالی پشکنینە کاتییەکانی سەر رێگای مامزاوە کیایەکی بارهەڵگر کە گوایا کاری گواستنەوەی خۆراکی پێ دەکەن دەستگیر کرا و لەکاتی پشکنینی دەرکەوت کە 29 کەسی عەرەبی هەڵگرتووە کە بەقاچاغ و بەبێ هیچ پشکنینێک بەنیازبوو بیانهێنێتە ناو هەولێر بەرامبەر بە بڕێک پارە.
 
ئەوەشی خستووەتە روو" راستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکە و 29 کەسەکە تەسلیم بەئاسایشی هەولێر کران و لەژێر چاودێرییەکی توندەوە گوسترانەوە بۆسەنتەری پشکنینی پزیشکی و کەرەنتینە کران و رێکاری یاسایی توند لە دژی شوفێرەکە دەگیرێتە بەر".

هەروەها گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر داوا لە شوفێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی خۆراک و ئۆتۆمبێلی رێگاپێدراوەکان بۆ خزمەتگوزاری گشتی دەکات کەوا بەهیچ شێوەیەک و لەژێر هیچ فشارێک خەڵک نەگوازنەوە بەدەر لەرێنماییەکان، چونکە لێپێچینەوەی زۆر توند دەگیرێتە بەر لەدژی هەر کەسێک سەرپێچی قەدەغەی هاتوچۆ بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.