راگه‌یه‌ندرا كه عیززه‌ت خامۆشی دایكی هاوسه‌ری كوڕی عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای ئێران، به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌وباره‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، عیززه‌ت خامۆشی دایكی هاوسه‌ری مه‌یسه‌م خامنه‌یی كوڕی رابه‌ری باڵای ئێران كه له نه‌خۆشانه‌ی تاران چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه كه دوێنێ دووشه‌ممه، ته‌رمی عیززه‌ت خامۆشی به‌خاك سپێردراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندووه، تا ئێستا هه‌زار و 812 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبوانیش به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 23 هه‌زار و 49 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.