سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له پارێزگای ئه‌نبار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرای كردووه كه هیچ كشانه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌بانییه رووی نه‌داوه.
سه‌رچاوه‌كه كه بۆ ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوز لێدوانی داوه ده‌ڵێت: ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی له به‌شێك له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بڵابوویه‌وه كه گوایه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌بنكه‌ی حه‌بانییه كشاونه‌ته‌وه، دووره له راستییه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه داوای له ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كرد كه ووردبین بن له‌گه‌یاندنی زانیارییه‌كان.
شایانی باسه ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ندێك له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌بنكه‌ی حه‌بانییه ده‌ستییان به‌كشانه‌وه كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / سۆمه‌رییه نیوز+ سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.