به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی ئێن بی سی ئه‌مریكی كه‌ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه، پیاوێك به خواردنی ده‌رمانی (فۆسفات كلۆرۆكین) گیانی له‌ده‌ستداوه‌و هاوژینه‌كه‌شی دوای ئه‌وه‌ی هه‌مان ده‌رمانی خواردووه، له‌ئێستدا له‌ژێرچاودێری چڕدایه.
تۆڕی ئێن بی سی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: ژن و مێردێك له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا ده‌رمانی فۆسفات كلۆرۆكین یان خواردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراوبن، به‌ڵام پیاوه‌كه مردووه‌و ژنه‌كه‌شی له‌چاودێری چڕدایه.
هه‌روه‌ها ئێن بی سی ده‌ڵێت: ئه‌و مادده‌یه‌ی ئه‌و ژن و مێرده كه له‌سه‌رشێوه‌ی ده‌رمانی كلۆرۆكین خوردوویانه و كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مه‌لاریا به‌كاردێت، مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی بووه‌و بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی حه‌وزی ماسی به‌كارده‌هێندرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئافره‌ته‌كه به ئێن بی سی گوتووه: له راپۆرتێكی ته‌له‌فزیۆنی بینیمان كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی سووده‌كانی كلۆرۆكین ده‌كات، بۆیه ئێمه‌ش ئه‌و مادده‌یه‌مان له‌سه‌ر ره‌فه‌ی پشته‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ماندا هه‌بوو، بیرم كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی له‌ته‌له‌فزیۆن باسی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌تووشبوون له مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراو بین ، ماددهكهمان تێكه‌ڵ به‌شله‌مه‌نی كردوو كه‌مێكمان لێ خوارده‌وه.
شایانی باسه پزیشكان هه‌میشه هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌نه هاووڵاتیان كه بێ پرسی پزیشك هیچ جۆره ده‌رمانێك به‌كارنه‌هێنن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.