ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ش ڕاگه‌یاندن و په‌وه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێودهوڵوهتی سڵێمانی ڕاگهێندڕاوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: له‌كاتێكدا هه‌رێمه‌كه‌مان به بارودۆخێكى دژوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا دا تێپه‌ڕده‌بێت , به‌داخه‌وه كه‌سانێكى نابه‌رپرس و هه‌ندێك په‌یج و ناوه‌ندى میدیایى به‌رده‌وامن له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناڕاست و چه‌واشه‌كارى كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كى خراپ بۆ دروستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس و دڵه ڕاوكێ لاى هاونیشتمانیانمان .
لێره‌دا بۆى ڕایى گشتى ڕادهگهیهین كه سه‌ر له‌سه‌ره‌تایى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى كۆرۆنـــاوه له سۆنگى هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تى و بۆ پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستى هاونیشتمانیانمان فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به‌هه‌مه‌ئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى یه‌كه‌م هه‌نگاوى نا بۆ دروستكردنى كه‌ره‌نتینه له هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا و له 29/1/2020 ده‌ستپێشخه‌رى كرد كه ناو فڕۆكه‌خانه‌دا بینایه‌كى ئاماده‌كرد تایبه‌ت بهكهرهنتینهكردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه له‌ووڵاتى (چین) ه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه , هه‌ر ئه‌وكاته‌ش هه‌ندێك له‌و ناوه‌ندى میدیایانه‌ى ئێستا , به‌رده‌وام له هه‌وڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى چهواشهكاریدابوون و گرنگى بابه‌ته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى تر پێوانه ده‌كرد .
ئه‌وه‌ى لێره‌دا مه‌به‌ستمانه زیاتر تیشكى بخه‌ینه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له ژێر بڕیار و به‌یانه‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ڕووبوونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا كارده‌كات و هه‌ر بڕیار و به‌یانێك له به‌ڕێزیانه‌وه ده‌رچووبێت ده‌ستبه‌جێ له فڕۆكه‌خانه‌دا جێ به‌جێ كراوه , به‌داخه‌وه دوێنێ 23/3/2020 له ڕاگه‌یاندنى توشبوانى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستاندا یه‌كێك له توشبووه‌كان دانیشتووى شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخانى ئازیزه , ووێڕایى دڵگرانیمان به تووشبوونى ئه‌و هاونیشتمانى یه و ته‌واوى تووشبووانى تر هیواى هه‌رچى زووتر چاكبوونه‌وه‌یان بۆ ده‌خوازین .
هاونیشتمانیانى ئازیز ئه‌و به‌ڕێزه له 6/3/2020 له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى یه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ته‌ندروستى یه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانى تر‌ى ناو فڕۆكه‌كه كراوه , وه له‌و ڕێكهوتهدا هیچ فه‌رمانێكى لیژنه‌ى باڵا نه‌بووه بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنى هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه له‌ووڵاتانى ئه‌وروپا وه ده‌گه‌ڕانه‌وه , جگه له وو‌ڵاتى ایتاڵیا , وه ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ته‌واوى سه‌رنشینه‌كانى ناو فڕۆكه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كى توشبوون به ڤایرۆسیان نه‌بووه و فڕۆكه‌خانه‌ش به‌بێ بوونى فه‌رمان ناتوانێت ڕێگرى له هیچ گه‌شتیارێك بكات كاتێك له پشكنین ده‌رده‌چن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بێت .
بۆیه لێره‌وه دڵنیایى ده‌ده‌ینه هه‌موولایه‌ك ئه‌م هه‌واڵه ناڕاست و چه‌واشه‌كاریانه دوورن له ڕاستى یه‌وه و وه هه‌موو ئه‌و په‌لاماردانانه نــهك ساردمان ناكاته‌وه به‌ڵكـــو تـــاوى زیاترمان ده‌دات بۆ خزمه‌تكردنى گشتى وه خۆماشمان به‌راوورد ناكه‌ین به هیچ شوێنێك و هیچ كه‌سیش به دڵسۆز و خهمخۆرت نازانین , باشتریش وایه ئه‌و په‌یج و ناوه‌نده میدیایانه ووردتر بڕوانن كه كه‌سێك ماڵى له شووشه‌بێت ناكرێت به‌رد بگرێته شوێنى تر .
هاونیشتمانیانى ئازیز
....ئێوه ته‌ندروست باشبن و پابه‌ندى ڕێنماییه‌كان بن , ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تكردنتان .
بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٠/٣/٢٤
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.