وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له دوێنێه‌وه 41 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو سه‌ربازانى ئه‌مریكا تۆماركراوه.
ئه‌مرۆ شێشه‌ممه، له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (پنتاگۆن) هاتووه، دڵنیابوونه‌ته‌وه له توشبوونى 174 سه‌ربازى ئه‌مریكى دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى دوێنێ 41 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو سه‌ربازانى ئه‌مریكا تۆماركرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون و په‌یوه‌ندیدارن به وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكاوه بۆ 340 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه كه خانه‌نشین و سیڤیل و خزمى سه‌ربازه‌كان له‌ناویاندایه.
كۆى گشتى ژماره‌ى توشبوان به ڤایرۆسى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتوه‌ته 46,274 له‌و ژماره‌یه‌ش587 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.