له سعودیە لە 24 كاتژمێری رابردوو یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سعودیە تۆماركرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د عه‌بد عه‌لی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سعوودیه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له وڵاته‌كه‌دا بۆ 676 حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه و هاوكات یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش تۆماركراوه.
باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانی دانیشتووی سعوودیه‌یه، كه تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوو.
گوتیشی: تا ئه‌م كاته هیچ كەسێكی دیكە لەو وڵاتە بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستنەداوە.
به‌پێی وته‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سعوودیه، ٢٠٥ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌وه‌ش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ٦٧٦ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی تەندروستی سعودیە گوتیشی: تا ئێستا 28 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان چاكبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.