Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:28

ڕۆحانی: نیوەی کارمەندەکانی دەوڵەت لە ماڵەوەن

به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
#11
100%

سەرۆککۆماری ئێران رایگه‌یاند: نیوەی کارمەندانی حکوومەت لە ماڵەکانی خۆیان، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەمڕۆ سێشەممە 24-3-2020 تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران لە زاری سەرۆککۆماری ئێران حەسەن ڕۆحانی، بڵاویكرده‌وه‌، نیوەی کارمەندانی حکوومەتی ئێران لە ماڵەکانی خۆیان، لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەرگرتن و کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

شایه‌نی باسه‌ وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە  رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 122حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو  هەزارو 762حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دوای چین و ئیتاڵیا، ئێران یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی به‌ سه‌ختی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدا بڵاوبۆته‌وه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.