Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 14:52

چۆن چه‌ره‌زات به‌رگری جه‌سته‌ دژی نه‌خۆشی کۆڕۆنا به‌هێز ده‌کات

هاوكارێكی باشه‌ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته‌
کوردستان TV
100%

چه‌ره‌زات یه‌كێك له‌ خواردنه‌كاتی ته‌ندروست ،چه‌ندین توخمی خوارده‌مه‌نی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ خۆ ده‌گرێت،چه‌ندین ڤیتامینی به‌سوود له‌ خۆ ده‌گرێت وه‌كو ڤیتامین ئه‌ی و بی ..له‌هه‌مانه‌ كاتدا چه‌ره‌زات پڕله‌ ماده‌ی كانزایی و ئاسن و دژه‌ ئۆكسید له‌گه‌ڵ ماده‌ی پۆتاسیۆم و فسفۆر و ترشی بۆیه‌ به‌هایه‌كی گرنگی خواردامه‌نییه‌، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ چه‌ره‌زات به‌هۆی ئه‌و سوودانه‌ هاوكارێكی باشه‌ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته‌ به‌تایبه‌تی بۆ ئێستا كه‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی بڵاوبۆته‌وه‌.

چه‌ره‌زات ، یه‌كێكه‌ له‌و به‌رهه‌مانه‌ی خواردنی له‌ زۆر كێشه‌ و گرفتی ته‌ندروستی دوورتان ده‌خاته‌وه‌ ،به‌ پێی راپۆرتی ماڵپه‌ری  (hhdresearch) چه‌ره‌زات ،ژه‌مه‌ خورادنێكی سووكه‌  ته‌ندورسته‌ بۆیه‌ ده‌تواندرێت به‌به‌رده‌وامی بخورێت چونكه‌ بڕێكی زۆر ئۆمێگا 3ی تێدایه‌، جۆرێكه‌ له‌ ترشی چه‌وری ڕێ له‌ هه‌وكردنی جه‌سته‌ده‌گرێت ،چه‌ره‌زات ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ دژه‌ ئۆكسید، سوودی گرنگی دژه‌ ئۆكسید ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جه‌سته‌ ده‌پارێزێت له‌ ڕه‌گه‌ ئازاده‌كان كه‌ ده‌بنه‌ هۆی زیان بۆ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی له‌ش

جگه‌وه‌له‌و سوودانه‌ی كه‌باسمان كرد خواردنی چه‌ره‌زات بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ به‌سووده‌ له‌هه‌مان كاتیشدا هاوكاریشه‌ بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن، به‌تایبه‌تی گوێزو فسته‌ق.

 هه‌ر له‌م بارییه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه،‌ 28 گرام و له‌ هه‌فته‌یه‌كدا پێنج رۆژ چه‌ره‌زات ده‌خۆن، به‌ رێژه‌ی 17 له‌ سه‌د كه‌متر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌بن، به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هه‌فته‌ی یه‌ك جار چه‌ره‌زان ده‌خۆن.

بۆیه‌ ، ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی شه‌كره‌ بوون، ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی یه‌كجاریش چه‌ره‌زات بخۆن، به‌ رێژه‌ی شه‌ش له‌ سه‌د، له‌ مه‌ترسی مردن به‌ هۆی كێشه‌كانی دڵه‌وه‌ رزگار ده‌بن.

خواردنی فستق بۆ ته‌ندروستی گورچیله‌كان باشه‌ رێگری ده‌كات له‌ دروستبوونی به‌ردی گورچیله‌، هه‌روه‌ها فستق بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ باشه‌ كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌، چونكه رێژه‌ی شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت.

ژێده‌ر:ئه‌لیوم ئه‌لسابع

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.