لە ماوەی 24 كاتژمێردا 743 كەسی تر بە كۆرۆنا لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا و پێنج هەزار و 249 كەسیش تووشی ڤایرۆسەكەبوون.
حكومەتی ئیتالیا رایانگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 743 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش كۆی ژمارەی مردووان بەهۆی پەتاكە لەو وڵاتە بۆ 6 هەزار و 826 حاڵەت بەرز بووەوە.
ئاشكراشیانكرد، تا ئێستا 69 هەزار و 176 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە وڵاتەكەیان تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 8 هەزار و 326 كەس بەتەواوی لە پەتاكە چاك بوونەتەوە.
شایهنی باسه ڤایرۆسی كۆرۆنا سهرهتا له وڵاتی چین سەریهەڵدا و دواتر بە زۆرینەی جیهاندا بڵاوبۆوە و لەم دوو رۆژەشدا ڤایرۆسەكە زۆر بەخێرایی تەشەنەی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.