وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، رایگه‌یاند: شه‌ش حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كران و له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا لە دوو خێزانن و بەرکەوتووانی توشبووی دوێنێن کە سێ ئافرەت و دوو منداڵ و یەک پیاوی تێدایە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن.
کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 97 حالەت و دوو مردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.