پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بۆ راهێنەرى یانەى گەڵەتەسەڕاى توركى فاتیح تەریم بە ئەرێنى دەرچووە.
راهێنەرى سەركەوتووى تۆپى پێى توركیا و یانەى سوور-زەردى تەمەن ٦٦ ساڵ، لە روونكردنەوەیەكیدا لە رێگەى تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان رایگەیاند:
" لە ئەنجامى ئەو پشكنینەى بۆم كرا پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنام ئەرێنى دەرچووە. لە نەخۆشخانە لە ژێر دەستێكى متمانەپێكراوم. دڵتان لام نەبێت. لە نزیكترین كات ئاگامان لەیەك دەبێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.