به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشى كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیده‌گه‌ێنێت بۆ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به‌رزترین پله‌ى گه‌رمی له‌پارێزگای هه‌ولێر 22 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگای سلێمانی 21 پله‌ى سیلیزی و له‌پارێزگای دهۆك 21 پله‌ى سیلیزی و له‌پارێزگای كه‌ركوك 23 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت ، نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له‌كه‌ڵ بارینی باران به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان.
پله‌كانى گه‌رمی له‌پارێزگاكانى هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت : هه‌ولێر به‌رزترین پله 22، سلێمانی 19، دهۆك 18، كه‌ركوك 24 پله‌ی سلیزی ده‌بێت.


شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.