Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 23:18

3 ملیار دینار و بڕێکی زۆر کەلوپەلی پزیشکی لە بەغداوە رەوانەی ھەرێم دەکرێت

ھەر ھاوكارییەكی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بگاتە عێراق پشكی ھەرێمی تێدایە
کوردستان TV
100%

 ئەندامێكی كورد لە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت ھەر ھاوكارییەكی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بگاتە عێراق، پشكی ھەرێمی كوردستانی تێدایە و رۆژانی دابێ سێ ملیار دینار و بڕێكی زۆری كەلوپەلی پزیشكی رەوانەی ھەرێم دەكرێت.

د. دالیا فەرھاد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی رایگه‌یاند ، ھەر ھاوكارییەكی نێودەوڵەتی لەلایەن رێكخراوی تەندروستیی جیھانییەوە بۆ عێراق بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەشی ھەرێمی كوردستانیشی تێدایە و لەو بودجەیەی حكوومەتی عێراقیش كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخانی كردووە، بەشی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت".

د. دالیا فەرھاد دەشڵێت ، بڕیارە لە چوارچێوەی پلانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، حكوومەتی فیدڕاڵ سێ ملیار دینار بۆ خەرجییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات و هاوكارییەكانیش بەردەوام دەبن".

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ھەردوو حكوومەتی عێراق و چین رێككەوتن لەسەر ئەوەی وڵاتی چین ھاوكاریی عێراق بكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا بڕێكی زۆری ھاوكاریی پزیشكی لە چینەوە رەوانەی عێراق بكرێت و لەگەڵ گەیشتنیشدا پشكی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی دوێنێ چین ھەندێك ھاوكاریی گەیاندە ھەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.