لهراگهیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه كه لە میانەی پاراستن و چاودێریکردنی دەریاچەکان لە لایەن ئەفسەرو کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ژینگە ، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان دەرچوون بۆ ناو دەریاچەی دەربەندیخان، دوای گەڕان و پشکنینی وردی دەریاچەکە توانیان ( ١٦ ) تۆڕی ڕاوکردنی ماسی بدۆزنەوە کە لە لایەن سەرپێچیکارانەوە دانرابوون
راشیدهگهیهنن ، لە ئاکامدا تۆڕەکان هەڵگیرانەوەو دەست گیرا بەسەر ( ١ ) بەلەم و ( ١ ) سەوڵ، ( ١٠ ) ماسی زیندوو کە ( ٨ ) لەو ماسیانە زیندوو بوون دووبارە فڕێدرانەوە ناو دەریاچەکە
ئاماژه بهوهش دهكهن كه گەڕان و پشکنین و چاودێریکردنی دەریاچەکە بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.