Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:19

کتێبک له‌سه‌ر قه‌یرانی ئاو بڵاوکرایه‌وه‌

له‌ نووسینی "د. ئه‌یوب سابیر گه‌ڵاڵی"
کوردستان TV
100%

كتێبی "قه‌یرانی ئاو، شه‌ڕێك له‌به‌ر ده‌رگامان" له‌ نووسینی "د. ئه‌یوب سابیر گه‌ڵاڵی" چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.

کتێبەکە لە پێنج بەش پێکھاتووە به‌م شێوه‌یه‌:

‎بەشی یەكەم: ‎كێشەی ئاو لەسەدەی داهاتوودا

‎بەشی دووەم: ‎ئاو و دانیشتووان

بەشی  سێیەم: ئاسایشی ئاو وەك بەشێكی سەرەكی

ئاسایشی نەتەوەیی

بەشی چوارەم: هەرێمی كوردستان و دۆخی ئاو

بەشی پێنجەم: بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان.

كتێبه‌كه‌ به‌ سپۆنسەری كۆمپانیای (الفجر)  (WTP) بۆ چارەسەركردنی ئاو چاپكراوە.

له‌ باره‌ی پرسی سه‌ره‌كی كتێبه‌كه‌وه‌، نووسه‌ر له‌سه‌ر به‌رگی پشته‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ نووسیویه‌تی: هه‌رێمی كوردستان وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی دیفاكتۆ له‌ ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رێكی ئێجگار گرنگه‌ و ده‌توانێت رۆڵێكی به‌رچاو ببینێت له‌ پاراستنی ئاسایشی ئاو. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ جیۆپۆلیتیكی كوردستان كه‌وتووه‌ته‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی سه‌رچاوه‌ به‌ ئاو ئه‌وانیش توركیا و ئێرانه‌ كه‌ وا ده‌كات كوردستان ببێته‌ ئه‌مبارێكی گرنگی گلدانه‌وه‌ی ئاو. بێگومان ئه‌وه‌ش به‌ داڕشتنی پلانێكی ستراتیژی گشتگیر ده‌بێت له‌ به‌ڕێوبردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستاندا. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دواڕۆژدا نه‌وه‌ی داهاتوومان  له‌و شه‌ڕه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌رگامانه‌ كه‌ بێگومان شه‌ڕی ئاوه‌ بتوانن خۆیان له‌سه‌ر پێ رابگرن و به‌ره‌نگاری ببنه‌وه‌.

kurdistan 24

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.