به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی رایگه‌یاند: تاكه ترسمان له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن.
دكتۆر خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له كاتی به‌شداریكردنی له دهنگوباسی كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند كه تاكه ترسمان له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه‌یه كه هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان داوای له هاووڵاتیان كرد مه‌ترسی كۆرۆنا به جددی وه‌ربگرن.
دكتۆر خاڵس قادر سه‌باره‌ت به رێژ مردن گوتی: بۆیه داواكارم له هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن با سه‌یری وڵاتان بكه‌ین كه رێژه‌ی مردن چه‌ند زۆره، خوانه‌خواسته له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ڕه‌وشه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت رێژی مردن له هه‌رێمیش به‌رزده‌بێته‌وه، بۆیه داواكارم له هاووڵاتیان له ماڵه‌وه ده‌رنه‌چن با رێگری له‌م ڤایرۆسه بكه‌ین.
گوتیشی: ئه‌و وڵاتانه‌ی رێژه‌ی توشبوونیان كه‌مه رێژه‌ی مردنیشان كه‌مه، چاره‌سه‌ر بۆ توشبووان ده‌كرێت چاك ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی رێژه‌ی توشووانی زۆره رێژه‌ی مردنیش زۆره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.