Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 16:39

دوو بابه‌تی گرنگ ده‌رباره‌ی پاککردنه‌وه‌ و ته‌عقیمکردن

كێشه‌ بۆ پێست دروست ده‌كات
کوردستان TV
100%

یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی كلۆر واته‌ (فاس) كێشه‌ بۆ پێست دروست ده‌كات و ده‌گۆڕێت بۆ ترشی هایدرۆكلۆریك یان هایپۆكلۆرۆز. له‌وه‌ش خراپتر گازی كلۆری لێ دروست ده‌بێت و شوێنی كاركردنه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ شانه‌ ته‌ڕه‌كانی ناوپۆشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئێشی قوڕگ و كۆخه‌ و هه‌ناسه‌ته‌نگبوون.

دوای كلۆر رشاندنی له‌ شوێنی داخراو مه‌ترسییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌ ئه‌نجامی به‌كارهێنانی له‌ شوێنه‌ داخراوه‌كاندا ژه‌هراوی بوون، بۆیه‌ نابێت له‌ شوێنی داخراو به‌كاربهێنرێت و نابێت له‌گه‌ڵ پاككه‌ره‌وه‌كانی تر تێكه‌ڵ بكرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی جۆره‌ ترشه‌كان.

دووه‌م: دوای ته‌عقیمكردنی ده‌سته‌كان به‌ ئه‌لكهوول نابێت له‌ ئاگر نزیك ببینه‌وه‌ چونكه‌ گڕگرتنی ئه‌لكهوول زۆر خێرایه‌ هه‌روه‌ك له‌ وێنه‌ی خواره‌وه‌ دیاره‌.

 ن/ پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر د. هۆشیار ئه‌مین ئه‌حمه‌د

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.