به هۆی بوونی بنكه و بارهگاكانی پهكهكه له سنووری سیدهكان ماوهی 4 كاتژمێره به بهردهوامی تۆپخانهكانی سوپای توركیا بۆردوومانی ناوچهكه دهكهن.
لهم بارهیهوه پهیامنێرمان پێی ڕاگهیاندین: له بهیانی ئەمڕۆ پێنج شەمەوه ۲٦ـ۳ـ۲٠۲٠ بۆماوەی پتر لە چوار کاتژمێرە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەریەک لە چیاو بەرزایەکانی ڕۆبی وڕواڵ و کایەڕەشک لەسنوری گەڵی شێخ زادان و بنار چیای شەکیوو وبەزایەکانی چیاسۆرک وشوشانەو گۆڕەسێو لەسنوری خواکوڕک بەچڕی وبەتۆپی دورهاوێژ تۆپباران دەکات هەرچەندە تۆپبارانەکە چەندە لەهندێک شوین کیلۆ مەترێک لە دووری ئاوایەکانە، بەلام بەپێ قسەی دانیشتووانی گوندەکانی ئەو سنورە ترس و دڵە ڕاوکێی بۆ هاولاتیان وگوند نشینان دروست کردووە.
ڕاشیگهیاند: سوپای تورکیا بە هۆی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکە بەردەوام تۆپباران وبۆردومانی ناوچە سنووری و نزیک گوندو ئاوایەکانی دەڤەری سیدەکان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.