ئاسایشی سۆران رایگهیاند: سێ هاووڵاتی دۆڵی باڵەیان بە هۆی شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دهستگیركران، بەڵام بەداخەوە کەسانێک ئەم بابەتانە یەکسەر دەخەنە قاڵبێکی سیاسییەوە و ڕێگری لە جێبەجێ کردنی یاسا دەکەن.
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران
دوێنێ شەو سێ هاوڵاتی دۆڵی باڵەیان سەر بە ناحیەی قەسرێ بە هۆی شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و هەروەها گواستنەوەی خەڵک بە قاچاخ لە لایەن ئاساێشەوە دەستگیر کران. جیا لەم سەرپێچییە هیچ هۆکارێکی دیکە بۆ دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتیانە نەبووە و خودی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەش ئاگاداری ئەم چەندەن و دەزانن ئەمانە بۆ دەستگیر کران، بەڵام بەداخەوە کەسانێک ئەم بابەتانە یەکسەر دەخەنە قاڵبێکی سیاسییەوە و ڕێگری لە جێبەجێ کردنی یاسا دەکەن.
بە هۆی ئەو کەشەی خوڵقێندرا ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر فەرمانی بەرێز سەرۆکی حكومەت ئەو سێ کەسە ئازاد کران، ئەوەش دوای ئەوەی بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت ئەم داوایەی ئاراستەی بەڕێزیان کردبوو.
هێزەکانی ئاسایش یاسا و ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەن و هیچ جیاکارییەک لەم بوارەدا ناکەن.
هیوادارین لەم دۆخە سەختەدا هەموو لایەنە سیاسییەکان هاوکارمان بن تاکو یاسا و رێنماییەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران
٢٦/٣/٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.