Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:27

تەندروستی گەرمیان داوا لە هاووڵاتانی سنورەکە دەکات پابەندی رێنماییەکان بن

ئەنجامی 620 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایدەگەیەنێت؛ تائێستا پشکنینیان بۆ نزیکەی (620) کەس کردووە و سەرجەم ئەنجامەکان نێگەتیڤ بوون، واتە کەسیان هەڵگری ڤایرۆسەکە نین، داواش لە هاووڵاتانی سنورەکە دەکات پابەندی رێنماییەکان بن.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هاتووه‌ تائێستا لەگەرمیان پشكنینی تاقیگەیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) بۆ نزیكەی (620) نمونە ئەنجامدراوە، دەرەنجامی هەموشیان نێگەتیڤ بون و خۆشبەختانە كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبون.

ئەم زانیارییە دڵخۆشكەرەیە دەبێت هاندەرمان بێت بۆ بەردەوامبون لە پابەندبون بە مانەوە لە ماڵەكانمان و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیەكان، نەك بەپێچەوانەوە بە هەند وەرنەگرتنی ئەو رێنماییانە و حساب بۆ نەكردنیان، چونكە مەترسی ڤایرۆسەكە تائێستاش بە توندی بونی هەیە و هیچ نەڕەویوەتەوە، بەڵكو تۆماركردنی بەردەوامی حاڵەتەكانی ڤایرۆسەكە لە ناوچە و شارەكانی دەوروبەر و نزیكی گەرمیان، رادەی مەترسیەكە لەسەر ناوچەكەمان زیاتر دەكات.

بۆیە لێرەوە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین، كە تكایە بە گرنگییەوە لە رێنماییەكان بڕوانن، لە ماڵەكانتان مەیەنە دەرەوە و تێكەڵ بە كەس مەبن، بەردەوام بن لە گرتنەبەری رێكارە تەندروستیە خۆپارێزییەكان، بەتایبەتی لە دەستشۆردن بەشێوەی دروست و پاكوخاوێن راگرتنی خود.

ئەزمونی وڵاتانی دیكە سەلماندویەتی كە باشترین ئامراز بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەكە، خۆپارێزیە، لەرێگەی دوركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و تێكەڵ نەبون بە خەڵكی و مانەوە لەماڵەوە، لەگەڵ راگرتنی پاكوخاوێنی بەشێوەیەكی بەردەوام.

بەئومێدی سەلامەتی هەمو لایەك...

 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.