Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 19:25

جیهان.. ژماره‌ی تووشبوان به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا 500 هه‌زار که‌سی تێپه‌ڕاند

رێژەی تووشبوان و گیانلەدەستدان رۆژ له‌دوای رۆژ له‌ هەڵكشان دایە
ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

ژمارەی تووشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا 500 هەزار كەسی لە سەرتاسەری جیهان تێپەڕاند، رێژەی تووشبوان و گیانلەدەستدان رۆژ له‌دوای رۆژ له‌ هەڵكشان دایە. 

به‌پێی دوائاماری جیهانیی تا ئێستا، 532 هەزار و 263 تووشبوی كۆرۆنا لە جیهاندا هەیە، 24 هەزار و 90 تووشبوو گیانیانلەدەستداوە و لە بەرامبەریشدا 124 هەزار و 349 تووشبوی پەتای كۆڤید 19 چاكبوونەتەوە. 

لە چین كە ناوەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیە، دوای تێپەڕینی هەفتەیەك لە تۆمارنەكردنی هیچ توشبوویەكی ناوخۆیی، ئەمڕۆ هەینی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی ئەو وڵاتە رایگەیاند، لە شاری وهان 55 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و بێجگە لە یەك تووشبوو، سەرجەمیان لە دەرەوەی وڵات هاتوون. 

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین ئاماژەی بەوەشكردوە تا ئێستا لە چین 81 هەزار و 340 تووشبوو بە كۆرۆنا تۆماركراوە و كۆی گشتی ئەو توشبوانەی گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە سێ هەزار و 292 حاڵەت، 74 هەزار و 588 توشبووی ئەو وڵاتەش چاكبوونەتەوە. 

ئەوەش  لەكاتێكدایە لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رێژەی توشبوون، چینی تێپەڕاندووە و تا ئێستا 85 هەزار و 594 هاووڵاتی ئەو وڵاتە توشی پەتای كۆرۆنا بوون، 1300 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و 1868 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.