بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.4 پلەی رێختەر شاری فاریاب له پارێزگای کرمانی له ناوهڕاستی ئێران هەژاند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەمریکا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 10:40 خولهك بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.4 پلەی رێختەر شاری فاریاب له پاێزگای كرمانی هەژاندووە.
ناوەندەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، قوڵایی بومەلەرزەکە 14 کیلۆمەتر بووە لەشاری فاریاب لە پارێزگای کرمان.
بوومەلهرزەکە لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی کرمان هەستیپێکراوە و تا ئێستا بەرپرسانی ئێران لەبارەی زیانە گیانی و مادییهكانهوه هیچ رونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.