تۆپخانەکانی تورکیا بەچڕی نزیک گوند و ئاواییەکانی دەڤەری سیدەکان تۆپباران دەکەن.
لە کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆوه تۆپخانەکانی سوپای تورکیا نزیک گوندی لێتان و دەوروبەری ئاواییەکانی ناوچەکە تۆپباران دەکەن.
بهپێی قسەی دانیشتوانی گوندی لێتان تۆپبارانەکە لە ئاواییەکان زۆر نزیکە و مەترسی لەسەر خەڵک و هاوولاتیان دروست کردووە، دەشلێن، لەبەردەوامی ئەو تۆپبارانە ناچارن گوندەکە چۆل بکەن.
بەهۆی هەبوونی چەکدارانی پەکەکە له ناوچهكه، سوپای تورکیا دوێنێش بەچڕی چیاو ناوچه و ناوچه شاخاوییهكانی دهڤهری سیدهكانیان تۆپباران کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.