Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 15:33

ئەنجامی پشکنینی 80 ھاووڵاتییه‌که‌ی کۆیه‌ نەرێنی بوو

تا ئێستا شارەکەمان پاکە
ئەنجامی پشکنین
کوردستان TV
100%

به‌شی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ زیاتر دڵنیابوون 80 نموونەی پشكنینی كۆرۆنایان لە كارمەندی بەنزیخانە و دوكان و ماركێت و نانەواخانە و سەمونخانە و فرۆشگاکان وەرگرت بە خۆشحاڵییەوە ئەنجامەکانیان نەرێنی بوو.

داواش لە هاووڵاتیان ده‌كات پابەندی رێنمایە تەندروستییەکان بن و راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تا ئێستا شارەکەمان پاکە.

پاش ئەوەی لە ڕۆژی ڕابردوودا تیمی تەندروستی کۆیە بۆ زیاتر دڵنیابوون لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا 80 نمونەی پشكنینی كۆرۆنایان لەكارمەندی بەنزیخانە و دوكان و ماركێت و نانەواخانە و سەمونخانە و فرۆشگاکان وەرگرت، بەخۆشحاڵییەوە ئەمرۆ پشکنینەکانیان دەرچوو ئەنجامەکانیان نەرێنی بوو واتە ھەڵگری ئەم ڤایرۆسه نەبوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.