Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:26

کەیۆ کوڕی شاعیری گەورەی کورد"جگەرخوێن" کۆچی دوایی کرد

بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست داوە
کوردستان TV
100%

کەیۆ جگەرخوێن" کوڕی جگەرخوێن شاعیری ناسراوی کورد بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست داوە.

 "کەیۆ" لە تەمەنی ٨٤ ساڵی و بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتی سوید گیانی لەدەست داوە.

جگەرخوێن، یەکێک لە شاعیرە ناسرا و دیار و کاریگەرەکانی ئەدەبی حیماسیی کوردستانە و لە ساڵی ١٩٠٣ لە باکووری کوردستان لە گوندی "حەسار" نزیک لە شاری ماردین لەدایک بووە.

جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٠٣ لە باکووری کوردستان لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووە. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوە، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر ھێندە دەردە نەداری و ھەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەھێڵن و لەساڵی ١٩١٤ بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوە.ی دەگوێزرێتەوە و لەوێ بە خاکی کوردستان دەسپردرێت.

جگەرخوێن ھەر لە منداڵییەوە زیرەکی و ھۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووە، بۆیە بەھەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وەک خوێندنی زمانی عەرەبی و زانستەکانی ئایینی ئیسلام، بۆیە بە ئومێدی تەواوکردنی مۆڵەتی دوازدە زانستی باکوور و ھەر چوار پارچەی کوردستان گەڕاوە و دواتر لەسەر دەستی مەلا عوبێد وەرگرتووە.

لە ڕۆژئاوای کوردستان و ماوەیەکیش لە باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان مەلایەتی کردووە.

جگەرخوێن لەساڵی ١٩٤٦ ز ڕوو دەکاتە شاری قامیشلی و دەست بەکاری ڕامیاری دەکات و دەبێتە ئەندامی پارتی جڤاتا ئازادی و یەکیەتییا کورد (Civata Azadî û Yekîtiya Kurd). لەساڵی ١٩٤٨ ز دا دەبێتە ئەندامی پارتی کۆمنیستی سوری و لەساڵی ١٩٥٤ ز دا بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی سوریا دەپاڵێورێت. لەساڵی ١٩٥٧ ز واز لەپارتی کۆمۆنیست دەھێنێت و ڕێکخراوی ئازادی دادەمەزرێنێت. ئەو ڕێکخراوەش پاشتر دەچێتە ناو پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریاوە. لەساڵی ١٩٥٩ ز دا جگەرخوێن ڕوودەکاتە باشووری کوردستان و تا ساڵی ١٩٦٣ ز لە زانکۆی بەغدا دەبێتە مامۆستای وانەبێژ لە بەشی زمانی کوردی. دواتر دەگەڕێتەوە بۆ قامیشلی سەرقاڵی نووسین و کاری ڕامیاری دەبێت. ھەر لەو ساڵەدا و لە شاری دیمەشق دەخرێتە گرتووخانەوە.

بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشی ئه‌یلول جگەرخوێن لەساڵی ١٩٦٩ ڕوو دەکاتە  باشووری کوردستان و چالاکی کوردایەتی خۆی پێشکەشی شۆڕشی کورد دەکات.

لەساڵی ١٩٧٣دا بەرەوو لوبنان دەچێت و لەوێش ھۆنراوەی کیمە ئەز (Kîme Ez) دەنووسێت.

جگەرخوێن لە ساڵی ١٩٧٦دا بۆ سوریا دەگەڕێتەوە و لە ساڵی ١٩٧٩ ناچار دەبێت ڕووبکاتە وڵاتی سوێد و لەوێ وەک پەناھەندەیەک دەگیرسێتەوە و بەنووسینەوە سەرقاڵ دەبێت و لە ١٩٨٤.١٠.٢٢ کۆچی دوایی دەکات و تەرمەکەی بۆ قامیشلی دەگوێزرێتەوە و لەوێ بەخاکی کوردستان دەسپێدرێت، ئەوەش ھەروەک خۆی پێش مردنی داوایکردبوو.
بەرهەمەکانی بریتین لە:

دیوانی یەکەم: پریسک و پەتی (Prîsk û Pêtî)، ساڵی ١٩٤٥ ز دیمەشق

دیوانی دووەم: سەورا ئازادی (Sewra Azadî)، ساڵی ١٩٥٤ ز دیمەشق

دیوانی سێیەم: کیمە ئەز (Kîme Ez)، ساڵی ١٩٧٣ ز دیمەشق

دیوانی چوارەم: ڕۆناک (Ronak)، ساڵی ١٩٨٠ ز ستۆکھۆڵم

دیوانی پێنجەم: زەند ئاڤستا (Zend-Avista)، ساڵی ١٩٨١ ز ستۆکھۆڵم

دیوانی شەشەم: شەفەق (Şefeq)، ساڵی ١٩٨٢ ز ستۆکھۆڵم

دیوانی حەوتەم: ھێڤی (Hêvî)، ساڵی ١٩٨٣ ز ستۆکھۆڵم

دیوانی ھەشتەم: ئاستی (Astî)، ساڵی ١٩٨٥ ز ستۆکھۆڵم

دەستوورا زمانێ کوردی (Destûra Zimanê kurdî)، ساڵی ١٩٦١ ز بەغدا

فەرھەنگ (پەرچێ یەکەم) (Ferheng، perçê yekem)، ساڵی ١٩٦٢ ز بەغدا

فەرھەنگ (پەرچێ دوەم) (Ferheng، perçê diwem)، ساڵی ١٩٦٢ ز بەغدا     

ktv

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.