ئه‌مڕۆ بوركانێكی به‌هێز له‌چیای میرابی نزیك شاری یۆجیاكارتای پایته‌ختی رۆشه‌نبیری ئه‌نده‌نوسیا روویدا و ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه‌ش داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
هێزی بوركانه‌كه به‌جۆرێك بوو كه به‌دووری چه‌ندین كیلۆمه‌تر له دووری شاخی میرابیه‌وه خۆڵه‌مێش و به‌رد و خۆڵی بڵاوكرده‌وه و ترس و تۆقاندنی خسته‌ناو دانیشتووانی شاری یۆجیاكارتای پایته‌ختی رۆشه‌نبیری ئه‌نده‌نوسیا، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.
وته‌بێژی ئاژانسی كاره‌ساته سروشتییه‌كان له ئه‌نده‌نوسیا رایگه‌یاند له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه چه‌ندین جاره بوركان له‌چیای میرابی رووبدات به‌ڵام هیچ كامیان به‌رێژه‌ی ئه‌م بوركانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هێز نه‌بوون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.
وتیشی به‌هۆی به‌رزی شاخه‌كه‌وه خۆڵه‌مێش و به‌رد و خۆڵ به به‌رزی پێنج هه‌زار كیلۆمه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزبۆته‌وه و به‌چه‌ندین كیلۆمه‌تر به‌ده‌وری شاخه‌كه بڵاوبۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نده‌نوسیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بوركانی چالاكی چیای میرابی پێشتر له‌ساڵی 2010 بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 300 كه‌س و ئاواره‌بوونی نزیكه‌ی 280 هه‌زار دانیشتووی ناوچه‌كه.
له‌ساڵی 1930 گه‌وره‌ترین بوركان له‌شاخه‌كه روویداوه كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 1300 كه‌س و ئاواره‌بوونی ملیۆنان كه‌س له‌شاره‌كانی یۆجیاكارتا و سۆلۆ به‌گبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.