ئەمڕۆ هەینی ئەحمەد ئەلسەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند" 12 هاووڵاتی دیکەی عێراق کە لە دەرەوە نیشتەجێن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەوانیش 5 لە لۆس ئەنجلس، 2 لە کەنەدا و 5 هاووڵاتیش لە بەریتانیا".
تائێستا 32 هاووڵاتیی عێراقی لە دەرەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. 10 لەو هاووڵاتیانە لە ئوردن تووشبوون، 6 لە ئیتاڵیا، 5 لە لۆس ئەنجلس، 5 لە بەریتانیا، 3 لە کەنەدا، 2 لە لوبنان، یەکێکیش لە ئێران. لەو 32 هاووڵاتییە عێراقییەی لە دەرەوە تووشی ڤایرۆسەکە بوون، تەنیا یەکێکیان گیانی لە دەستداوە.
له لایهكى تریشهوه باڵیۆزی عێراق لە ئیتاڵیا رایدەگەیێنێت، 6 هاووڵاتیمان کە خەڵکی هەولێرن لە ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. تووشبووەکانیش ئەندامی یەک خێزانن و رەوشی تەندروستیان باشە و لە ماڵەکانی خۆیان لە ژێر چاودێریدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.