Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 14:15

تەندروستیی دهۆک راگەیێندراوێکی لەبارەی تووشبووانى کۆرۆنا بڵاوکردەوە

ئه‌مرۆ 5 كه‌س له‌ دهۆك تووشى كۆرۆنا بوون
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەو تووشبووانەی لەو پارێزگایە تۆمارکراون و دەڵێ، پێش بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کەرەنتینەکردنی هاونیشتمانیان، یەکێک لە تووشبووەکان گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

 

تەندروستیی پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوە کردووە، سەنتەرێکیان کردووەتەوە و هەر هاونیشتمانییەک بەر لە بڕیاری کەرەنتینەکردن گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان (واتە بەر لە 1ی ئاداری 2020) بچێتە سەنتەرەکە بەمەبەستی پشکنین.

 

بەپێی راگەیێندراوەکەی تەندروستیی دهۆک، ئەو تووشبووەی کە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان پاش بەدواداچوون دەرکەوتووە خێزانەکەشی تووشی کۆرۆنا بوون و ئێستاش لە نەخۆشخانەن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و دۆخی تەندروستییان باشە.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، 10 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە پێنج کەسیان لە دهۆک، چوار کەسیان لە هەولێر و ئەو کەسەی دیکەشیان لە سلێمانییە.

 

ئێستا کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 113 تووشبوو، لەو ژمارەیەش 39 کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.