Erbil 38°C چوارشەممە 04 ئازار 14:16

دوو منداڵە تووشبووەکەی کۆرۆنا لە ناحیەی تەکیە بە تەواوی چاک بوونەوە  

نەخۆشخانەیان بە جێهێشتووە
کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ هەینی دوو منداڵە تووشبووەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناحیەی تەكیە بە تەواوی چاك بوونەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.

ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕاگەیاند "ئەو دوو منداڵەی لە ناحیەی تەكیە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئێستا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بە جێهێشتووە".

گوتیشی "دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕێکارەکانمان بەردەوامە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، خۆشبەختانە تا ئاستێکی باش توانیومانە ڕێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین".

بە پێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا (١١٣) کەس لە ھەرێمی کوردستان تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان، لە نێوانیاندا دوو کەس مردوون و ٣٩ نەخۆشیش چاک بوونەتەوە، نەخۆشەکانی دیکە لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.