Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 19:25

له‌ ئیتاڵیا نۆ هه‌زار و 134 که‌س به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ ئیتاڵیا گه‌یشتووه‌ته‌ 66 هه‌زار و 414 حاڵه‌ت
کوردستان TV
100%

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا له‌ ئیتاڵیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ٩٦٩ كه‌سی دیكه‌ زیادیكرد و بۆ نۆ هه‌زار و ١٣٤ كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا له‌ ئیتاڵیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ٩٦٩ كه‌سی دیكه‌ زیادیكرد و بۆ نۆ هه‌زار و ١٣٤ كه‌س به‌رزبوویه‌وه‌.

ئه‌فسه‌ر له‌ دامه‌زراوه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی له‌ ناكاو، دۆمینیكۆ ئاركوری، دوایین زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی له‌ ئیتاڵیا راگه‌یاند.

دۆمینیكۆ ئاركوری ئاشكرایكرد ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ ئیتاڵیا گه‌یشتووه‌ته‌ ٦٦ هه‌زار و ٤١٤ حاڵه‌ت و ئه‌گه‌ر بێت و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌وانه‌شی كه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ هه‌ژماربكرێت، ژماره‌كه‌ ٨٦ هه‌زار و ٤٩٨ حاڵه‌ته‌.

ئاركوری تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ٥٨٩ كه‌سی دیكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ژماره‌كه‌ كه‌ دوێنێ ١٠ هه‌زار و ٣٦١ بوو، بووه‌ته‌ ١٠ هه‌زار و ٩٥٠ كه‌س.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٦٩ كه‌سی دیكه‌ به‌هۆی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ نۆ هه‌زار و ١٣٤ كه‌سن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.