دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان، كە بووە هۆی ئەوەی سەدان كەس گیان لەدەست بدەن و لەنەخۆشخانە بخەوێندرێن, كوردێكی باشووری كوردستان لە وڵاتی نەروێژ دەمامك بۆ هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە دروست دەكات .
ریبار تەها، هاووڵاتییەكی باشووری كوردستانە لە وڵاتی نەروێژ بە زاری كرمانجی گووت" خەڵكی ئامێدم و لە زاخۆ نیشتەجێ بووم، ماوەی 21 ساڵە لە وڵاتی نەروێژ دەژیم و دەرچووی پەیمانگەی تەكنیكی بەشی ئەندازیاریم لە مووسڵ" .
گووتیشی " دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان ئێمەی فەرمانبەران لەكار و دەوامی فەرمی دووركەوتینەوە، نەروێژ بڕیاری راگرتن و وەستاندنی زۆربەی كۆمپانیاكانیدا بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەناچاری لەماڵەكانمان ماینەوە، تەندروستی نەروێژ بانگەوازێكی كرد كە هەر كەسێك توانای دروستكردنی دەمامكی هەبێت و لەتوانای دابێت یارمەتی بدات بەهۆی ئەوەی وەڵاتەكەی پێویستی زۆر بە دەمامك هەیە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەپەلە وەك كۆمەڵێك كوردی دانیشتووی وڵاتەكە وەك ئەركێكی مرۆڤایەتی لەماڵەكانماندا دەستمان بەدروستكردنی دەمامك كرد".
ئاماژەی بەوەشكرد " داواكارین هەر هاووڵاتییەك لە جیهاندا یارمەتی دانی تیمەكانی تەندروستی لە رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەركێكی مرۆڤایەتییە بەهۆی ئەوەی چارەنووسی هەموومان پێكەوەیە، بۆیە وەك ئەركێك بەرامبەر ژیانی مرۆڤایەتی ئەم كارەمان ئەنجامداوە بە سەدان دەمامكمان لەماڵەكانمان دروست كردووە و پێشكەشی تیمەكانی تەندروستیمان كرد و بەسەر هاووڵاتییان دابەشكراون".
ژێدهر/ زاری كرمانجی
کوردێکی باشووری کوردستان دەمامک لە نەروێژ دروست دەکات
وەك ئەركێكی مرۆڤایەتی لەماڵەكانماندا دەستمان بەدروستكردنی دەمامك كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.