ویلایه‌تی نیویۆرك-ی ئه‌مریكا یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه زۆرترین زیانی له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ركه‌وتووه‌و له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردووش‌دا زیاتر له 7 هه‌زار حاڵه‌تی نوێ تۆماركراون و 134 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ویلایه‌ته‌كه ژماره‌ی تووشبووان بۆ زیاتر له 44 هه‌زار كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته 450 كه‌س.
ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرنا له ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو زیاد ده‌كات تا ئێستا 100 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و له‌رێزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه ڤایرۆسه‌كه‌یان لێ بڵاوبۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماره‌كان له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 402 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 20 هه‌زاركه‌سی دیكه‌ش له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یه كه له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌ئه‌مریكا بڵاوبۆته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتۆته هه‌زارو 588 كه‌س.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.