لێژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو رووداوەی کە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو لە قەزای پێنجوێن هێرش کرایە سەر ڕۆژنامەنووس عەدنان ڕەشید رایده‌گه‌ێنێت ، به‌داخه‌وه له‌ڕۆژی 2020/3/11، له قه‌زای پێنجوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو، لەکردەوەیەکی نامرۆڤانەدا هێرش ده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ناوی (عه‌دنان ره‌شیدی) له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی و له‌به‌رچاوی هاوسه‌رو منداڵه‌كانی لێی ده‌درێت و بریندار ده‌كرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی هه‌ر كارێكی له‌م شێوه‌یه‌دا داوا له‌ده‌زگاكانی ئه‌منی و لایەنی پەیوەندیدار ده‌كه‌ین به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تی تاوانبارانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌ستگیر بكه‌ن و بدرێن به‌دادگا بۆئەوەی یاسا سه‌روه‌ر بێ.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، له‌هه‌مان كاتدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌سپێرین كه به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌م ڕووداوه بكه‌ن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، ئیدانەی ئەم روداوانەی چەند رۆژی رابردو دەكات، كە بەرانبەر بە رۆژنامەنوسان ئەنجامدراون و لە پێنجوێن چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنوسێك و سوكایەتییان بە هاوژینەكەی كردوە.
لیژنەكە رایده‌گه‌ێنێت ، هەر سوكایەتیی و هەڕەشەیەك بۆ سەر گیانی رۆژنامەنوسان و خانەوادەكانیان، سوكایەتیی و هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو پەراوێزی ئازادییە رۆژنامەنوسییەی لە كوردستان دا زامنكراوە و دەبێت كەیسەكانی رۆژنامەنوسان لە دادگا و بەپێی یاسای رۆژنامەگەریی لە كوردستان یەكلابكرێنەوە و ئەو چەكدارانەیشی هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنوسەكە لە پێنجوێن، حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەرێی دەزگا پەیوەندیدارەكانیانەوە، سەرجەمیان دەستگیربكات و بەسزای یاساییان بگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.