له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مرۆ شه‌ممه 28 ى 3ى 2020 ، لەلایەن تیمه هاوبەشەکانی هاتووچۆو زێرەڤانی لەسەر هەردوورێگای هەولێر کەرکوک وهەولێر گوێردەست بەسەر 5 ئوتومبێل لەجۆرەکانی پیکاب ، کیای بەراد داگیرا
هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ئه‌م ئۆتۆمبێلانه هەڵسابون بەگواستنەوەی 52کەس لەدەرەوەی شاری هەولێرەوە بۆناو هەولێر کەزۆربەیان عەرەب بون کەگوایا کرێکارن بەبێ ئەوەی هیچ پشکنینێکی پزیشکی بۆئەوکەسانە بکرێت بۆدلنیابونەوە لەتوشنەبونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌لەدوای دەست بەسەر داگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان 52کەسەکەش تەسلیمی ئاسایشی هەولێر کران بۆناردنیان بۆپشکنینی پزیشکی
له‌كۆتادا هاتووچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، داوا لەشوفێری بارهەڵگرەکان دەکەین کەرێگاپێدانیان هەیە ، بەهیچ شێوەیەک هەوڵ نەدەن کەسانی دەرەوەی شاری هەولێر بێننە ناو هەولێر وبیانگوازنەوە بەبیانوی ئەوەی کەکرێکارن چونکە ئەوەکارێکی رێگاپێدراو نیە و توشی لێپێچینەوەی یاساییان دەکات


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.