Erbil 38°C ھەینی 19 ئەیلوول 15:50

له‌ئیسپانیا کۆرۆنا له‌ رۆژێکدا 832 که‌س ده‌کوژێت

ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ 4858 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 5690 كه‌س
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسپانیا ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 832 كه‌س به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌دوێنێه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ  گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ 4858 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 5690 كه‌س، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه‌ له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌و وڵاته‌دا بڵاوبۆته‌وه‌.

هاوكات ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌دوێنێ هه‌ینییه‌وه‌ له‌ 64 هه‌زارو59 كه‌س بۆ 72 هه‌زارو 248 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / رۆیته‌رز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.