سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە هەموو هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی قوتابیان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بخەنەگەڕ.
ئانۆ جهوههر وهزیری گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویکردەوە: لە سەر فەرمانی رێزدار کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هەموو هەوڵەکانی ( وەزارهتی گواستنەوە و گەیاندن و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و نوێنەراییەتەکانی هەرێم کە دەرەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و نوێنەرایەتی حکومەتی هەریم لە بەغدا ) خرایەگەر لە پێناو گەڕاندنەوەی قوتابیان و هاوڵاتیانی کوردستانی لە دەرەوەی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، و هەنگاوەکان بەرەو گەرَاندنەوەی هاوڵاتیانی هەرێم بەردەوامن.
جەخت لە سەر ئەوە دەکەینەوە کەوا دەبێت هاوڵاتیان لە هەر وڵاتێک بن ، پابەندی یاسا و رێنماییەکانی ئەم وڵاتە بن و ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە نزیکترین بالیۆزخانە ، قونسوڵگەری عێراقی ، یاخود نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بکەن و ڕێنماییەکانیان جێ بە جێ بکەن.
هەروەها هاووڵاتیان هان دەدەین کە لەم کاتانەی فڕۆکەخانەکان و فرۆکەکان بوینە شوێنی سەرەکی گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە و نەخۆشیە گوازرەوە کوشندەیە ، کە هەموو توانایان بخەنە گەر بۆ مانەوەیان لە شوێنی خۆیان تاکو تێپەربوونی ئەم دۆخە دژوارەدا، بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.