ئیدارەی گەرمیان، سەرجەم ئەو کەسانەی لە کەرەنتینەی گەرمیان جێگیرکرابوون، کەرەنتینەیان بەجێهێشت و ئێستا هیچ جێگیرکراوێک لە کەرەنتینەکەدا نەماوە.
ئەمڕۆ شەممە، عه‌باس عه‌بدولعه‌زیز، یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان و سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ره‌نتینه‌كه، له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: به فه‌رمی ئەو کەسانەی جێگیرکراوان کەرەنتینەیان جێھێشت کە ژمارەیان پێنج کەس بووە، پاش تەواوکردنی ماوەی دیارییکراو و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: كه‌ره‌نتینه‌كه له به‌روارى (22/2/2020) ده‌ستبه‌كاربووه بۆ جێگیركردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه‌له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ماوه‌ى 14 رۆژ جێگیر ده‌كران بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ى هه‌ڵگر و توشبووى ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
رونیشیکردەوە: له‌و ماوه‌یه‌دا (363) كه‌س جێگیر كراون، كه (228) له ره‌گه‌زی نێر و (135) له ره‌گه‌زی مێ بون، له نێویشیاندا (35) مناڵ هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.