Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 08:49

ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ پێشنیاری‌ درێژکردنه‌وه‌ی‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆ ده‌کات

به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
#7
100%


ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ پێشنیاری‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتووچۆ ده‌داته‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌، تا رۆژی 15-4 بەردەوام بێت.

به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جارێكی‌ تر،  د. سەباح نەسرەدین، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك نووسیوویه‌تی: باشترین پێشنیار بە بۆ چوونی بەندە ئەوەیە حكومەت تا رۆژی 15-4 كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەمشێوە چڕەی ئێستا بەردەوام بێت.

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی پاراستنی هاووڵاتییانی كوردستان بریاریداوە كە تا 1ی نیسان قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوام بێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.