Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 08:49

ئاگادارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە

بانکە ئەهلیەکان تەنها لە ڕۆژانی (دووشەممە و چوارشەممە) کراوە دەبن
کوردستان TV
#7
100%


پارێزگای هەولێر ئاگاداری سەرجەم بانکە ئەهلییەکان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکاتەوە، لە ڕۆژی دووشەممە 2020.3.30 ڕێگە دراون کراوەبن بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-

1- بانکە ئەهلیەکانی هەولێر، تەنها لە ڕۆژانی (دووشەممە و چوارشەممە) کراوە دەبن لەکاتژمێر (8)ی بەیانی تاوەکو (1)ی دوای نێوەڕۆ، بەمەرجی ئەوەی هەر بانکێک لە (5) کارمەند زیاتری لێ نەبێت بۆ ڕاییکردنی کارەکانیان، بۆشیان هەیە تەنها (1) ئۆتۆمبێل بەپێی باجێکی تایبەتی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، بۆ هاتووچۆکردنیان بەکاربهێنن.

2-نووسینگەکانی ئاڵۆگۆڕی دراو، ئەوانەی لەدەرەوەی شەقامی (60)مەترین، تەنها لەڕۆژانی (دووشەممە و چوار شەممە) لەکاتژمێر (10)ی بەیانی تاوەکو (3)ی دوای نیوەڕۆ کراوەدەبن، هەروەها نووسینگەکانی تری بازاڕی دۆلار فرۆشانی شێخەالله، دەتوانن لەگەڵ نووسینگەکانی دەرەوەی شەقامی(60)مەتری کە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێکی تری دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بەشێوەیەکی کاتی شوێنێک بۆخۆیان دابین بکەن و نووسینگەکانیان لەو دوو ڕۆژەی دیاریکراوە بۆیان بکەنەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.3.28

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.