شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا رۆژی 11ی نیسانی داهاتوو درێژده‌كرێته‌وه.
ئەمڕۆ 28-3-2020، شانەی قەیرانەكانی كەركووك كۆبووه‌وه چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد، لەوانە: به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا رۆژی 11ی نیسانی داهاتوو درێژده‌كرێته‌وه.
بڕیاردرا به دیاریكردنی نرخی سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده، هه‌روه‌ها هه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌ك پابه‌ند ده‌بێت به به‌خشینی 10 ماڵی كه‌مده‌رامه‌ت له وه‌رگرتنی پاره‌ی مۆلیده‌دا.
بریاردراوه به‌كارهێنانی نه‌خۆشخانه‌ی (كه‌ی وه‌ن) بۆ چاودێری توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كاتی پێویستدا، هه‌روه‌ها لیستی ناوی ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ربه خوێندنی كوردین ئاماده بكرێت، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ڕێگه‌پێدانی هاتوچۆ له كاتی چونیان بۆ هه‌ولێرو سلێمانی بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.