تیمه چاودێرییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی بارزگانی سعوودیه له‌میانه‌ی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌مامكدا گرت كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی له كۆگایه‌كی نێو شاری حائل حه‌شاردرابوو.
له‌مباریه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه (واس ) رایگه‌یاند: تیمه چاودێرییه‌كان توانیان یه‌ك ملیۆن و 168 ههزاردهمامكی كۆگاكراو ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن كه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌یویست له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی حائل له‌رێگای كه‌سێكه‌وه بیفرۆشێته‌وه.
ئاژانسه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه هه‌موو ده‌مامكه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و بۆ ماركێته‌كانی نێو شاری حائل ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه و هه‌موو رێوشوێنێكی یاساییش له‌دژی سه‌رپێچیكاران ده‌گیرێته‌به‌ر.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر/ واس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.