ژمارەیەك زانایانی چینی و ئەمریكی سەركەوتووبوون لەتێگەیشتن لەشێوازی هێرشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ناسراو بە COVID19 بۆ سەر خانەكانی لەشی مرۆڤ ، كەئەو لێكۆڵینەوە یارمەتیدەر دەبێت لەدۆزینەوەی رێگایەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە كوشندەیە.
زانایانی زانكۆی ویستلیكی چینی و زانكۆی تەكساسی ئەمریكی ووردبینێكی ئەلیكترۆنی زۆر ووردیان بەكارهێنا بۆ تێگەیشتن لەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن هێرش دەكاتە سەر خانەكانی لەش و بۆیان دەركەوت ڤایرۆسی كۆرۆنا توانای هێرشكردنە سەر خانەكانی هەیە بەئامانجی بەرهەمهێنانی كۆپی خۆی و دروستكردنی خانەی نوێ كە خانەكانی لەشی مرۆڤ لەناودەبات.
زانایانی چینی و ئەمریكی بۆیان دەركەوت ڤایرۆسی كۆرۆنا شێوازێكی هەیە كە تاڕادەیەك لەڤایرۆسی سارس دەچێت كەلەنێوان ساڵانی 2002 بۆ 2003 بڵاوبۆوە جگەلەهەندێك جیاوازی لەترشەڵۆكەكاندا.
پسپۆڕان لەو بڕوایەدان تێگەیشتن لەپێكهاتەی ڤایرۆس و شێوازی بڵاوبوونەوەی و چوونە نێو لەشی خانەخوێ یارمەتیدەر دەبێت لەپەرەپێدانی دژە ڤاكسین.
ژێدهر:ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.