رۆژنامه‌ی The Jerusalem Postی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووه كه دوای ساڵێك له‌زیادبوونی گرژییه‌كان و هێرشه مووشه‌كییه‌كانی هه‌ردوولا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ك و ئێران و میلیشیاكانی له‌لایه‌كی دیكه ،خۆیان بۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی ململانێ له عێراق ئاماده ده‌كه‌ن.
رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه دۆخی ئێستای عێراقی به‌وه شوبهاندووه كه وه‌ك ئه‌و وایه دوو بۆكسێنه‌ر له‌نێو گۆڕه‌پانی بۆكسێندا چاوه‌ڕێی یه‌كدی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزان له‌گه‌ڕێكی دیكه‌ی داهاتوودا چی ده‌بێت.؟
شایانی باسه دوێنێ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پلانی نهێنی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر میلیشیاكانی ئێران له عێراق و هه‌ندێك فه‌رمانده‌ی ئه‌مریكاش ئه‌م پلانه‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌و ده‌یانه‌وێ راسته‌وخۆ رووبه‌رووی ئێران ببنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.