Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 10:33

قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر: ڕێگه‌ ناده‌ین نرخی که‌لوپه‌ل و خۆراک گران بکرێن

سه‌رپێچیكار سزای توندی دارایی ده‌درێت
خۆراك
کوردستان TV
#8
100%

سه‌رباری ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی لێژنه‌كانی چاودێری بازاڕ ڕۆژانه‌ چاودێری بازاڕ و كۆگا و ماركێته‌كان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن له‌ گرانكردنی نرخی شتومه‌ك و فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو به‌ڵام قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بیانوییه‌كی زۆر باش بووه‌ بۆ به‌شێك له‌ بازرگان و فرۆشیاران بۆ گرانكردنی نرخی كه‌ل و په‌ل و خۆراك به‌جۆرێك له‌ زۆربه‌ی ماركێت و فرۆشگاكانی ڕێگه‌پێدراو بۆ كاركردن نرخی كاڵا و خۆراك گران بووه‌.

قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: ڕێگه‌ به‌ گران بوونی هیچ كه‌لوپه‌لێك ناده‌ین و سه‌رپێچیكاریش لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سزای توندی دارایی ده‌درێت. نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: هاورده‌كردنی خۆراك بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و هیچ كه‌لوپه‌لێك كه‌مینه‌كردووه‌ له‌ و كۆگاكانیش پڕن له‌ خۆراك بۆیه‌ ڕێگه‌ به‌ هیچ بازرگان و كۆگا و فرۆشیارێك نادرێت نرخ به‌رز كه‌نه‌وه‌.

قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، ڕاشیگه‌یاند هاوڵاتیان له‌كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ده‌توانن لێژنه‌كانی ئێمه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و فرۆشیار و ماركێتانه‌ بكرێن كه‌ سه‌رپێچییان كردووه‌.

له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌شێكی زۆری بازرگان و فرۆشیارانی خۆراك و سه‌وزه‌ و میووه‌ نرخیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێك له‌ هه‌ندێك شوێن نرخی كیسه‌یه‌ك برنج له‌ 8000 دیناره‌وه‌ بۆ 10 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌، نرخی ده‌به‌یه‌ك زه‌یت له‌ 1000 دیناره‌وه‌ بۆ 1750 دینار به‌رز بووه‌ته‌وه‌، هاوكات نرخی كیلۆیه‌ك ته‌ماته‌ له‌ 500 دیناره‌وه‌ بۆ 1000 دینار، كیلۆیه‌ك پیاز له‌ 750 دینار بۆ 2000 دینار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.