Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 07:17

که‌شناسی هه‌رێم: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

ئه‌گه‌ری بارانی به‌ لێزمه‌ و ته‌رزه‌ بارین هه‌یه‌
كه‌شناسی هه‌رێم هۆشداری له‌ دروست بوونی لافاو و باران بارینی زیاتر ده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند.

به‌ پێی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌  کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریاى سوورو دەریاى ناوەڕاست هەندێ کات چالاک دەبێت بۆیە باران بارین بەردەوامى دەبێت بۆ ئەمڕۆ و سبەى .پێشبینى دەکرێت ئەو ناوچانەى باران بارینى بە لێزمەى هەبێت بۆ سبەى بریتین لە( حاجى ئۆمەران رواندز سۆران بارزان مێرگەسوور شقلاوەو هەندێ ناوچەى دەوروبەرى - ئامێدى ئاکرێ سەرسەنگ -ڕانیەو چوارقوڕنەو ناوچەکانى دەوروبەرى ) . جگە لە باران بارین سبەى پێشبینى بارینى تەرزە دەکرێت بە تایبەتى لەو ناوچانەى ئاماژەمان پێ کردووە لە کاتى باران . کاریگەرى ئەم شەپۆڵە چالاکە سبەى ئێوارە کۆتاى دێت بەلام باران بارین بە شێوەى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت .

1577

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.